Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆران عومەر: "نزار سه‌لامی" پاره‌ی وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و فیلمه‌كه‌ش به‌رهه‌م نه‌‌هاتووه‌

کوردستان

بینراو 995

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەڕلەمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوه‌ بۆ لێکۆڵینەوە لە خه‌رجكردنی ٢٠ ملیار دینار بۆ پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی ئەو لیژنە ئاماژەی بەوەکرد لێکۆڵینەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و چەند کەس لایەنێک تێوە گلاون لەو بابه‌تەوە.


گۆران عومەر لە فراکوسیۆنی گۆڕان هاوکات ئەندامی ئەو لیژنە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند،  لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ لێکوڵینەوە لەو بابەتە بۆ چۆنێتی خه‌رجكردنی ئەو بودجەیە، لیژنەکە سەردانی چەند شوێنێکی کردووە سەبارەت بەوە بابەتە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

پەڕلەمانتارەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش کرد، لەم بابه‌تەدا چەند هونەرمەند و چەند لایەنێک تێوەگلاون کە پارەیان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چالاکی و هیچیشیان ئەنجام نەداوە، لەگەڵ ئەوەش پارەکەیان نەگەڕاندۆتەوە بۆ حوکمەت.


گۆران عومەر باسی لەوەش کرد،" لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوام دەبێت چەندین جار سەردانی ئەو شوێنانەمان کردووە کە گومانی لەسەر بووە، ئەو بابەت ناپوختی تێدایە و جێگەی گومانە بۆیە بەردەوام دەبین لە کارەکانی خۆمان، بەڵام ئەگەر شتێکی ئەوتۆمان دەست نەکەوت نەگەشتینە ئەنجام  ئەوا ڕادەستی دادوەری گشتی و دەستەی نەزاهە دەکەین".

ئەو پەرلەمانتارە لە کۆتایشدا ئەوەشی خستەڕوو " کۆمەڵێک لایەن و هونەرمەند پارەیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی و بەرهەمهێنان، بەڵام هیچایان دیار نەبووە و لەوانەش 'نزار سەلامی" و پارەی لە حوکمەت وەرگرتووە بۆ بەرهەم هێنانی فلیم، بەڵام نە فیلمەکەی دیارە و نە پارەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ حوکمەت".

وتیشی، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ تێوه‌گلاوه‌ كۆمپانیای مه‌ستی فیلمه‌.


پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی سەرفکردنی ٢٠ ملیار دینار بۆ پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، لیژنەکە پێک دێن لەهەریەکە لە لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەکە و مەم بورهان قانع، پێشەوا هەورامیی، گۆران عومەر، موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP