Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عیراق ئەو لایەنە دیاریدەکات کە تەقەی لە خۆپیشانداران کردووە

عێراق

بینراو 100

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق، ئەو لایەنە دیاریدەکات کە تەقەی لە خۆپیشانداران کردووە، دەشڵێت شانەی نوستوو گروپ و رێكخراوەكان لە بەغدا بونیان هەیە.

محەمەد رەزا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەکات، "کە لیژنەی پەرلەمانی سەردانی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدای كردووە و ئاگاداری ژمارەی دەستگیركراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەكانە و زۆرینەی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیركرابون ئازادكراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزە ئەمنیەكانی بەغدا پابەندبوون بەیاساكانی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ خۆپیشانداندا لەزۆربەی شوێنەكاندا، بەڵام هەندێك حاڵەتی توندوتیژی لەنێوان هەردوولادا هەبووە و بۆمبی غاز و ئاو و دەنگ بەكارهێنراوە، بەڵام شانە نوستوەكانی گروپ و رێكخراوەكان لە بەغدا بونیان هەیە و لەچەند رۆژی رابردودا چالاك بون".

محەمەد رەزا جەختیشکردووەتەوە، "خۆپیشاندەران پابەندبن بە خۆپیشاندان لەو شوێنانەی دیاریكراون بۆیان تا ئەوان و بارەگاو مۆڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی بپارێزرێن، بەپێی دەستوریش هێزە ئەمنیەكان پابەندن بەپاراستنی خۆپیشاندەرانەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP