Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... بڕێکی زۆر زەیتونی خراپ بوو لەناوبرا

کوردستان

بینراو 61

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند، به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك زه‌یتوندا ده‌گرن.

قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ نوسینگه‌یه‌كی كشتوكاڵی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك زه‌یتونی خۆشكراودا گیراوه‌ كه‌ خراپبووه‌ و شیاوی خواردن نییه‌.

رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌ نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خراپبوون له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ها خۆراكییه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و شیاوی خواردن نامێنن ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه‌ خراپبووه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكار یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویسته‌كانتان له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كه‌كان دڵنیابنه‌وه‌ پاشان به‌كاریبهێنن، له‌كاتی هه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) یاخود لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP