Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری

بینراو 10188

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایده‌كات سبەینێ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و لیواکانی وەزارەتی پشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانیش دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردەش ئەگەری زۆرە دابەشبکرێت.

 وەزارەتی دارایی پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە هەموو مانگێک لە ٦ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، لە کاتێکدا دوو رۆژ تێپەربووە و موچەش دابەشنەکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP