Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دان بەخۆیدابگرێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 85

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 ئێران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دان بەخۆیدا بگرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە لە عێراق خۆپیشاندان دەستی پێکردووە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس مردووە و نزیکی ٦ هەزار کەسیش برینداربووە.

عەلی رەبیعی، وتەبێژی فەرمی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " ئێران هەمیشە لە پاڵ گەلی عێراق و حکومەتی عێراقدا دەوەستێت، داوایان لێدەکەین یەکگرتوویی بپارێزن و دان بەخۆیاندا بگرن".

باسی لەوەشکردووە، تاران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا، ئەمەش لەڕێی باشکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لە کەنداو.

ئەم وتانەی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەم مانگەوە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و نارەزای لە بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق دەستیپێکردووە و دەیان کەسی تێدا کوژراوە و بە سەدانیش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP