Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەهێزە

کوردستان

بینراو 46

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکانی تر.

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندارواێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە، لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی وئیمتیازاتەکانی دیکە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی کرد کە تەوەرێکی گرنگی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ورایگەیاند، "خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەهێزە و بە هاوکاری پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دەدەین".

باسی لەوەشکردووە، "ئامانجی چاکسازییش بەدیهێنانی دادپەروەی و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانە و پرۆسەی چاکسازیش دەبێت لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت".

 لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پڕۆژە یاساکە بکرێت و کۆبونەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبن، تا گەڵاڵەکردنی رەشنوسی کۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەش روونکراوەتەوە، "پرۆسەی چاکسازیش بە جۆرێک دەبێت کە دادەپەوەری لە بەرچاو دەگیرێت و مووچەخۆری شایستە، ماف و شایستە داراییەکانی بە پێی یاسا و رێنماییەکان پارێزراو دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP