Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بارزانی و باڵوێزی فەرەنسا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قوڵتربوونی کێشەکانی كورد لە سوریا دەربڕی

کوردستان

بینراو 100

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و خۆپێشاندان و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵۆگۆڕ كرا..

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و مەیدانییەكان لە رۆژهەڵاتی باكووری سووریا خرایە بەر باس، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كورد و هەروەها ئاییندە و چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیشاندا.
هەروەها تاوتوێكردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاساییشی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP