Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لاڤرۆڤ: خۆشحاڵین بە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد

جیهان

بینراو 56

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای ئەوەی وەزیری ده‌رەوەی روسیا بەسەردانێک گەشتە بەغداد راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و لای خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد گەیشتوینەتە رێكکەوتن و بۆ ئەوەی چەک و سەرباز بۆ وڵاتی عێراق بنێرین و هەماهەنگیمان لەنێواندا هەبێت.

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ بەسەردانێک گەشتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند بابەتێکی گرنگیان کرد و باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندی هەردوو وڵات کرد.


دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەینراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد " سێرگی لاڤرۆڤ لای خۆیەوە باسی ئەوەی کرد پەیوەندی عێراق و روسیا پەیوەندیەکی مێژووی پتەوی هەیە و بەتایبەت لە بواری نەوت ئاساییشی هەردوو وڵاتدا"

وەزیری دەرەوەی روسیا جەختی لەوەشکردەوە " خۆشحاڵین بە ئاسایبوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەولیر و بەغداد و ئەمە مایەی دڵخۆشیە بۆ هەردوولا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP