Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڵێسە جەبار فەرمان: دەبێت بڕیارەکەی عەبدولمەهدی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

کوردستان

بینراو 806

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، بڕیارەکەی عادل عبدالمهدی دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

بڵیسە جەبارفەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە پۆستێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک راگەیاند، دوێنی شەو لە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دا کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی نارەزاییەکانی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران دراون کە خۆی لە ١٧ خاڵدا دەبینێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نارەزایی هاوڵاتیان لە خراپی خزمەتگوزاری و کەمی دەرامەت و نەبوونی هەلی کار تەنها لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوردا نین و بەڵکو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستایش بەدی دەکرێن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە پێویستن لە بوجەی گشتی عیراق و لەبەشە بودجەی سەرۆکایەتیەکان و ئەو قەرزانەی کە عیراق وەریگرتون, دەدرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى شەممە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بارەى نارەزایی هاوڵاتیان و خۆپیشاندانەکانەوە قۆناغى یەکەمى جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران دەرکرد کە ١٧ خاڵى لەخۆگرتبوو، کە گرنگترینیان بڕینەوەی مووچەی مانگانەیە بۆ خیزانی کەم دەرامەت وپیدانی قەرزی بچوک بە دەرچوانی زانکۆ و پێدانی مووچە بە خاوەن پیداویستی و چەند خاڵێکی گرنگی تر .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP