Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران: بۆ دوو مانگ ڤیزای لەسەر عێراق هەڵگرت

کوردستان

بینراو 412

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 باڵوێزخانەی ئێران لە بەغداد لە راگەیەنراوێکیدا بڵاویکردەوە هاوڵاتیانی عێراقی تا دوو مانگ دەتوان بەبێ ڤیزە سەردانی ئیران بکەن.

لەڕاگەینراوێکدا باڵوێزخانەی ئێران ئاشکرای کرد " بەمەبەستی پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان گەلی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ هاوڵاتیانی عێراقی دەتوانن بۆ ماوەی دوو مانگ بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن".

باڵوێزخانەی ئێران لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە " ئەم بڕیارە لە ٢٤ ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تا ٢٧ی مانگی ١٢ دەخایەنێت، لەهەمانکاتدا ئەوەشیان خستەڕوو هیواخوازین ئەم بڕیارە ببێە هۆی پتەوکردن و بەهێزبوونی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات و لە داهاتوشدا هەڵگرتنی ڤیزا ببێتە بریاری هەمیشەیی".

ئەمە لەکاتێکدایە پێشوتر ڤیزای نێوان ئێران و عێراق بە پارەوبوو هاوڵاتیان دەبوایە لە کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران پاڕەیەکی دیاریکراویان بدایە، بەڵام لەمساڵدا وڵاتی ئیران پارەی ڤیزای بۆ وڵاتی عێراق هەڵگرت و هاوڵاتیان دەتوانن لە ریگەی ڤیزای ئەلیکترۆنیەوە گەشت بکەن بۆ ئەو وڵاتە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP