Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ ڤیدیۆ... ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی بكوژی خێزانه پێنج كه‌سییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 258

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌قی دانپێدانانی تاوانبار فه‌ره‌یدون كه‌ریم ره‌مه‌زان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی ٢/١٠/٢٠١٩ خێزانێكی پێنج كه‌سی له‌ گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر كوشتبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی کوشتنی خێزانێکی پێنج کەسی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی و تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه‌،" وەک لە راگەیاندراوی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا، تاوانبار (فریدون کریم رمضان) هەستاوە بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی گوندی (پیرڕەش)ـی شاری هەولێر بوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیشی، تەرمی قوربانییەکانی بەجێهێشتووە.

بەپێی دانپێدانانەکەی کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، تاوانبار زیاتر لە دوو ساڵە، په‌یوه‌ندیی دراوسێیەتی لەگەڵ (بسام حسین رسوڵ) ناسراو بە (هەیسەم) هەبووە، نزیکەی مانگێکیشە ساردی کەوتبووە نێوانیان، بەڵام ئیوارەی ٢/١٠/٢٠١٩ تاوانبار بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، ئەو خێزانەی بردووەتە پیاسەکردن، پاشان دەمەقاڵێ لە نێوان تاوانبار (فه‌ریدون) و (هەیسەم)ـی قوربانی دروست بووە، لە ئەنجامدا تاوانبار بە چەکی کڵاشینکۆف (هەیسەم)ــی کوشتووە، پاشان دەستڕێژی لە هاوسەرەکەی هەیسەم بەناوی (سوالین محمد نزیر) کردووە، ئینجا هەر سێ منداڵەکەی (حسین ١١ ساڵ، روشکا حه‌وت ساڵ و محه‌مه‌د پێنج ساڵ)ــی کوشتووە.
 بە پێی دانپێدانانی تاوانبار، سوالین هێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێن ساردانە بە بەرد کوشتوویەتی.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە رێکەوتی ٣/١٠/٢٠١٩ و تەنها یەک رۆژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی قوربانییەکانی دۆزیوەتەوە، هەمان رۆژیش تاوانبار دەستگیر کراوە و بەپێی رێککارە یاساییەکان لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراون و که‌یسی تاوانبار ره‌وانه‌ی دادگا کراوه.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP