Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: کاتی ئەوەیە هێزەکانمان لە سوریا بکشێنینەوە

جیهان

بینراو 86

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "کاتی ئەوەهاتوە هێزەکانمان لەو شەڕە بێمانایە بچنە دەرەوە کە کۆتایی نییە، دەشڵێت، کورد شەڕی کردوە لەگەڵ ئێمە، بەڵام پارەو کەلوپەلی زۆریان لە بەرامبەردا وەرگرتوە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا لە بارەی بڕیاری کشانەوەی هیزەکانیان لە سوریا رایگەیاند، کورد چەندین دەیەیە لەگەڵ تورکیا شەڕدەکات، من توانیم بۆماوەی سێ ساڵ ئەو جەنگە راگرم، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا لەم جەنگە بێ مانا و بێ کۆتایە بێتە دەرەوە.

باسی لەوەشکردووە، زۆربەی شەڕەکانی ئەو ناوچەیە شەڕی خێڵەکین و ئێمە سەربازەکانی خۆمان دەگێڕینەوە وڵات.

لە بارەی هۆکاری بڕیارەکەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەوان تەنها جەنگ لەپێناوی سود و بەرژەوەندییەکانی خۆیان ئەنجامدەدەن و تەنها شەڕیش بۆ بردنەوە دەکەن.

ترەمپ رودەکاتە هەریەک لەوڵاتانی تورکیا، ئەوروپا، عێراق، ئێران، روسیا و کوردەکانیش و دەپرسێت چۆن دەڕواننە دۆخەکە و چی لەهەزاران دەستگیرکراوی داعش دەکەن کە هەر لەوڵاتانی دەوروبەری خۆتانەوە هاتون.

روونیشیکردووەتەوە، ئەمریکا ٧ هەزار میل لەشوێنی مەترسییەکانی داعشەوە دورە، نزیکیش ببنەوە تێکیان دەشکێنن، لەبەرئەوە بەرپرسیارێتییەکە بۆ خۆیان جێدەهێڵن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای سەر هەڵدانی شەری داعشەوە ئەمریکا هیزی سەربازی ناردووەتە سوریا بۆ شەری دژی داعش شانبەشانی کوردەکان و لە ئێستادا دەیەوێت هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP