Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

کوردستان

بینراو 472

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باخی هاوڵاتییەکدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە سێ رووفاتی تێدا بووە کە جلی کوردیان لەبەردایە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هاوڵاتییەک ئاگاداریکردینەوە کە کۆمەڵێک ئێسک و پروسکی لە ناو باخەکەیدا بینیوە، بۆیە تیمی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا چوونە شوێنەکە و دەرکەوت کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەو شوێنەدا هەیە".

راشیگەیاند، "دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە، دەرکەوتووە کە سێ رووفاتی تێدا بووە دەرهێندراوە و کۆمەڵێک جلوبەرگ و ناسنامەیەکیشی تێدابووە".

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سیتەک لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هەرسێ رووفاتەکە پیاون و کوردن، چونکە جل و بەرگەکانیان کوردین، هەروەها ناسنامەیەکیش بە ناوی (محەمەد جەزا) لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە و مێژووى گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان".

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووفاتەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای ئەوەی پشکنینی دى ئێن ئەى بۆ رووفاتەکان دەکرێت، زانیاری زیاتر لەسەر دۆسییەکە بڵاودەکەنەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP