Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گفتوگۆی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌باره‌ی چاكسازی مووچه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان

بینراو 10

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنەی هەماهەنگی پەرلەمان و حكومەت تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبوەوەو كۆبوونەوەكانیش تا گەڵاڵەكردنی رەشنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمان بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم ، ئەمڕۆ حه‌وتی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩، بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازیی لە موچەو دەرماڵەو خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبووەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پێویست دەربارەی یاسای چاكسازی كرا و چەخت لە سەر گرنگی ئامادەكردنی یاساكە و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان كرایەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە،  گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پڕۆژە یاساكە بكرێت و كۆبوونەوەكان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبن تا گەڵاڵەكردنی رەشنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان. پرۆسەی چاكسازیش بەجۆرێك دەبێت كە دادەپەوەری لە بەرچاو دەگیرێت و موچەخۆری شایستە ماف و شایستە داراییەكانی بەپێی یاسا و رێنماییەكان پارێزراو دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP