Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگای تورکیا جارێکی تر لەسەر دەمیرتاش بڕیاریدا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 174

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەڕێوەچوو و دادگا بڕیاریدا بە مانەوەی لە زینداندا بۆ ساڵێک و سێ مانگی دیکە.

ئەم بریارەی دادگای تورکیا لە کاتێکدایە مانگی رابردوو لەسەر چەند کەیسێک، سەلاحەدین دەمیرتاش بێ تاوانی یەکلاببویەوە و بڕیاری ئازادکردنی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ دادگا لەسەر کەیسێکی دیکە ساڵێک و سێ مانگی دیکە دەمیرتاش لە زینداندا دەهێڵێتەوە.

رۆژی ٢ی٩ی٢٠١٩  دادگای باڵای ئەنقەرە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی دەرکربوو، هەر بەپێی زانیارییەکان سەرەڕای ئەوەی کە دەمیرتاش بێتاوانی سەلمێندرابوو و هیچ دۆسییەکی نوێی لە دادگا لە دژی نەکرابوویەوە، دادگا بڕیاری ئازادکردنی دابوو، بەڵام ئازاد نەکرا.

ماوەی سێ ساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراوە و پێشتر داواکاری گشتی تورکیا داوایکردبوو ١٤٠ ساڵ زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێندرێت بە تۆمەتی پشتگیری کردنی تیرۆر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP