Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیناتۆرێک: ئەگەر ئەمریکا پشت لە کوردەکان بکات دەبێتە پەڵەیەکی رەش لەسەری

جیهان

بینراو 127

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان دژی بڕیارەکەی ترامپ وەستایەوە باسی لەوەکرد بەهۆی ئەم بڕیارەوە داعش دەگەڕێتەوە و کوردەکان ناچاردەکات بگەڕێنەوە لای ئەسەد.

لیندز گراهام سیناتۆر کۆمارییەکان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دژی بڕیارەکەی ترامپ وەستاوەتەوە و  ئاماژەی بەوەکردووە " بەتەواوەتی ئاگاداری دەقی بڕیارەکە نیم، بەڵام ئەوەی کە لە ڕۆژنامەکان بینیەمە ئەگەر ڕاستبێت ئەوا کارەساتە".

سیناتۆرەکە ئەوەشی خستۆڕوو " کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە، وەهەروەها کوردەکانیش ناچار دەکات بە گەڕانەوەیان بۆ لای ئەسد و ئێران، لەهەمانکاتدا ئەم بڕیارە دەبێتە پەڵەیەکی رەش بۆسەر ئەرمریکا ئەگەر دەسبەرداری کوردەکان ببێت".

ئەم قسانەی سیناتۆرەکەی کۆماریەکان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو دەستدەکەین بە کشانەوەی هێزەکانمان لە باکوری سوریا، ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدابوو کە تورکیا ئەمڕۆ بەفەرمی رایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانی دژی باکوری سوریا دەستپێدەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP