Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عوسمانی حاجی مەحمود: ئێستا دەستەواژەی سەرکردەی زیز ئێمە ناگرێتەوە

کوردستان

بینراو 717

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، هیچ پەیوەندییەكی ئۆرگانی‌و رێكخراوەیی‌و سیاسیم بەگۆڕانەوە نەماوە.

عوسمانی حاجی مەحمود لەلێدوانێكیدا بۆ شارپرێس رایگەیاند، "لەمانگی پێنجی ٢٠١٨ەوە دەستلەكاركێشانەوەم لەبزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندووەو ھیچ پەیوەندییەكی ئۆرگانی‌و رێكخراوەیی‌و سیاسی‌و حیزبیم پێیانەوە نەماوە.

عوسمانی حاجی مەحمود، كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی، پێشتریش لەچاوپێكەوتنێكدا، راگەیاندبوو، لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە پەیوەندی حیزبیم لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نەماوەو دەستم لەكاركێشاوەتەوە.

عوسمانی حاجی مەحمود وتییشی، "ئێستا دەستەواژەی (سەرکردەی زیز) ئەوان ناگرێتەوە، كە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لەبزووتنەوەكە راگەیاندووە، بۆیە "ھەق وایە میدیاكان بەوردییەوە سەرنجی ئەو دەستەواژەیە بدەن".

پێشتریش قادری حاجی عەلی یەكێك لەسەركردەكانی گۆڕان لەچاوپێكەوتنێك دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەبزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندبوو، بەوەی هیچ پەیوەندییەكی ئۆرگانی‌و حیزبی بەو بزووتنەوەیە نەماوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP