Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فرۆکەخانەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان

بینراو 2645

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ تیشكی لێزه‌ر له‌كاتی هاتنی فڕۆكه‌ بۆسه‌ر ئاسمانی سلێمانی به‌كارده‌هێنن، تووشی سزای توند ده‌بن.


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا  فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه‌ دیارده‌یه‌کی نادروست ده‌بینرێت که‌ ئاڕاسته‌کردنی تیشکی لێزه‌ره‌ له‌و فڕۆکانه‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی.


له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئاراسته‌كردنی ئه‌و تیشكه‌ کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆکه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه‌ ئاسمانیانه‌ی که‌ گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەنجام دەدەن.


بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تیشكه‌ لێزه‌رانه‌ش، ئاسایشی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردوه‌ له‌ ڕێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ هێلیکۆپته‌ر و مه‌فره‌کانی دیکەی بۆ گەڕان بەدوای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره نابەجێیانە‌ و ده‌ستگیرکردنیان به‌پێی یاسا و وەک لە رونکردنەوەکەدا هاتووو: لێپیچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت و توشی توندترین سزا دەبن.


ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ کە ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ حەوتیی تیشرینی یه‌كه‌می ۲٠۱۹، ئاسمانی قه‌ته‌ر له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌کدا که‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه‌ سکاڵایان له‌و دیارده‌یه‌ خستوه‌ته‌ڕوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP