Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ هۆشداری دەداتە تورکیا

جیهان

بینراو 501

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆماری توركیای له‌ پێكانی هه‌ر سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ئاگادار كرده‌وه‌.


له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی نابێت له‌ ئۆپراسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا بریندار ببن.


وتیشی، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بپێكرێن، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌.


سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا جەختیکردەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا به‌نیاز بووه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئێمه‌ مه‌به‌ستمان بووه‌ هێزه‌كانمان بۆ نیشتمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاند و تورکیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجامدەدات.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP