Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رهه‌م ساڵح: به‌ ئامانج گرتنی خۆپیشانده‌ران به‌ ده‌ستڕێژی گوللـە مایه‌ی قبوڵ نییه‌

عێراق

بینراو 40

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


كاتژمێر نۆی ئەمشەوی دووشه‌ممه‌، بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق پەیامێكی ئاراستەی گەلی عێراق كرد و نیگەرانی خۆی لەو رووداوە نەخوازراوانە راگەیاند كە لەچەند رۆژی رابردو ژمارەیەك پارێزگای عێراقی گرتەوە و ئاشكرایكرد، لەرۆژانی رابردودا چەندین روداوی ئازار بەخشمان بینی.

بەرهەم ساڵح سەبارەت بە كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا چەندین روداوی ئازار بەخشممان بینی دەنگی دلێری گەلەکەمان بیسترا وەکو پێویستییەک هاتنە مەیدان بۆ ئەوەی بەرەو بەدیهێنانی پێشکەوتنی راستەقینەو ئایندەیەکی رونترو بەدیهێنانی داواکارییەکانیان راوەستان.

هەر لە وتارەكەیدا، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند،" لەناخی دڵەوە ئازار بەخشە رشتن و بەفیڕۆدانی خوێنی عیراقییەکان لە شەهیدان و بریندارەکان لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان".

سەرۆككۆماری عێراق راشیگەیاند،  ئەوەی روویدا لە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو هێزە ئەمنییەکان و راگەیاندنکارو رۆژنامەنوسان بە دەستڕێژی گوللـە مایەی قبوڵکردن نییە لەو عێراقەی کە بەڵێنماندا دیموکراتی بین و مافەکان و سەربەستییەکان بپارێزین و هەمووانیش پابەندبن بە دەستورو حوکمی گەل.

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆككۆماری عێراق وتی،"حکومەت و فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان تەئکید ئەکەنەوە کە هیچ فەرمانێک وبڕیارێکی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان نەبوە بۆ دەستڕێژی گوللـه و پێشێلکاری و توندوتیژی و بە ئامانج گرتن، ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە تاوانبارو ئەو کەسانەبون کە لەدەرەوەی قانون بون، لە رێگەی خۆمەوە وەک سەرۆک کۆمار دوپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەکانمان بە تەواوی یەکەو پێکهاتەکانییەوە بەرگریکارو داکۆکیکاربن لە گەل و مافەکەی و چارەنوسی و دەستورەکەی کە رێگری دەکات لەوانەی پێشێلی دەستور دەکەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن"

سه‌رۆككۆمار روونیشیكرده‌وه‌،" ئەم ئافات و تاوانە لە ئاستیا بێدەنگ نابین و خوێنی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکان ناخەینە موزایەدەو بەهەند وەرینەگرین، بڕوامان بە گەلەکەمان یەکلاکەرەوەیە، پێویستە لەسەر هەمو ئەوانەی پێشێلی قانون ئەکەن ملکەچی دەسەڵاتی دەوڵەت و قانون و دادەکەی بن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP