Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بارزانی داوای پاراستنی رۆژئاوای كوردستان لە وەزیری دەرەوەی روسیا دەكات

کوردستان

بینراو 58

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەی دوێنیدا لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیای وتوە، مۆسکۆ پێگەی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی بە کوردانی سوریا روبەڕوی ئاوارەبون نەبنەوە.

ئێوارەی دوێنێ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوای ئەوەی سەردانی بەغدای کرد گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئارتی رووسی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندوە، مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەکەیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی کوردانی سوریا بە وەزیری دەرەوەی روسیا راگەیاندوە و داوای لە لاڤرۆڤ کردوە روسیا رێگری بکات لە هێرشی تورکیا کە دەبێتە هۆی ئاوارەی بونی کوردانی سوریا لە ماڵ و حاڵی خۆیان، کە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەی بارزانی و لاڤرۆڤ، بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سوریا بە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاندوە و داوایشی كردوە ڕوسیا ڕۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر ڕوداو و گۆڕانكارییەك ڕێگە لە قووڵتربونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سوریا بگیرێت.

وەزیری دەرەوەی روسیا وێڕای شیكردنەوەی ئامانجەكانی سەردانی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشتربونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕو، دوای شكستی داعش دیالۆگ و كاری هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەبێتە هۆی چارەسەری گرفتەكان و پێشكەوتن و بوژانەوی ئابوری.

دوای ئەوەی شەوی یەکشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP