Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران بۆ توركیا: دژی هه‌ر هێرشێكین بۆ سه‌ر خاكی سوریا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 118

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

جەواد زەریفی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەروەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد دژی هێرشە سەربازیەکانین بۆ سەر وڵاتی سوریا و پێویستە یەکپارچەی خاکی سوریا بپارێزرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریفی پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ ئەنجامدا و تاوتوێی بارودۆخی سوریان کرد و باسی چەن پرسێکی گرنگیان کردوە.

زەریفی راستەوخۆ بە مەولود ئۆغلۆی ووتوە " ئێمە دژی هێرشە سەربازیەکانین بۆ سەر وڵاتی سوریا و پێویستە یەکپارچەی خاکی سوریا بپارێزرێت و هێرشەکان رابگیرێت".

ئەم پەیوەندیەی زەریفی لە کاتێکدایە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا دەست پێکردووە  و ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند هێرشێکی ئەنجامدا، هاوکات دوێنێ شەو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەوانید ئاماژەی بەوەکرد ئێمە هێزەکانمان لە سوریا کشاندۆتەوە  و تورکیاشی ئاگادار کردەوە ئەگەر سەربازێکی ئەمریکی بریندار بێت ئەوا ئابوری تورکیای لەناو دەبەم.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP