Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شوان عەتوف: لە ٢٠ ملیارەکەی سلێمانی بڕی ١٢ ملیۆن دینارم وەرگرتووە

کوردستان

بینراو 664

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای دروستکردنی لیژنەی پەرلەمانی كوردستان، بۆ لێکۆڵینەوە لە خەرجکرنی ٢٠ ملیار دیناری پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە چەندین هونەرمەند پارەیان وەرگرتووە هیچ پرۆژەیەکیان دیار نییە.

لەو بارەیەوە شوان عەتوف، بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "بەڵی من بری ١٢ ملیۆن دینارم وەرگرتووە لەو ٢٠ ملیار دینارەی پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان، بەڵام من بەرهەمم هەبووە توانیومە فیلمی (دەلاک و دنیا) بەرهەم بهێنم بەو بڕە پارەیە".

شوان وتیشی، "فیلمی (دەلاک و دنیا) تونیویەتی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس لەوە دەکەن من پرۆژەم نەبووبێت".

فیلمی (دەلاک و دنیا) کە لەنووسین‌و ده‌رهێنانی (شوان عەتوف)ە لە شاری سلێمانی وێنەگیراوەو ماوەکەی ١٤ خولەکە،

بابەتی فیلمەکەش چیرۆکی دەلاکێکی کورد بۆ بینه‌ر ده‌گێڕیته‌وه کە دووبارەبوونەوەی ستەمکاری و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی فرسەتی نادەن دیکۆری دەلاکخانەکەی بگۆرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی سەرفکردنی ٢٠ ملیار دینار بۆ پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان، لیژنەکە پێک دێن لەهەریەکە لە لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەکە و مەم بورهان قانع، پێشەوا هەورامیی، گۆران عومەر، موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.

لە چەند رۆژی داهاتوودا و دوابەدوای كۆبونەوەیەكی دیكەی لیژنەی لێكۆڵینەوە، راپۆرتێك سەبارەت بەم پرسە و تێبینییەكانی لیژنەكە لەسەر لایەنەكانی پەیوەندیدار بە بوارەكانی یاسایی و كارگێڕیی و ژمێریاریی لەروی چۆنێتیی سەرفكردنی پارەكەدا، بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرزدەكرێتەوە و دواتر رایگشتیی كوردستان لە وردەكارییەكەی ئاگاداردەبێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP