Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی ٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری به‌رده‌وامه‌

کوردستان

بینراو 54

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ دیارنه‌مانی ٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد،  لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و لە داهاتوودا راستییەکان ئاشکرا دەکەین.

پێشه‌وا هه‌ورامی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، " لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو کەیسە بەردەوامە و چەندین بەدواداچوونمان لەسەر ئەو پرسە ئەنجام داوە".

پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەکرد " لیژنەکە بەردەوامە لە کارەکانی و دوای تەوابوونی کارەکانمان لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و هەرشتێکمان دەستکەوت لەسەر ئەو کەیسە رادەستی دادگایی دەکەین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ر له‌ زاری په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ ئاشكرایكرد، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كۆمپانیا پاره‌یان وه‌رگرتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP