Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی بوونی بندیوار و فره‌ مووچه‌ له‌ حزبه‌كه‌یدا ده‌دوێت

کوردستان

بینراو 40

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هاوكاردەبن بۆ ئەوەی یاسایی چاکسازی بە زووی پەسەندبکرێت، چونکە "یەکگرتو بندیوار و فرەموچە و خانەنشینی نایاسایی نییە".

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتو لە  پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هاوكار دەبن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای چاكسازی بۆ پەرلەمان، لەبەر ئەوەی "بندیوارو فرە موچەو خانەنشینی نایاساییان نییە".

باسی لەوەشکرد، پڕۆژەیاسای چاكسازی ئەگەر پەسند بكرێت، ئەوكات كێشەی فرە موچە و بندیوار و خانەنیشنی نایاسایی چارەدەكات، چاوەڕێی دەکەن پڕۆژەی چاکسازی وەكو یەك پڕۆژەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسند بكرێت.

دوێنێ لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە موچە و دەرماڵە و خانەنشینی كۆبوونه‌وه‌ و تیایدا جه‌خت له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانیان كرده‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP