Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە دهۆک باندێکی دزینی نەوت دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 66

08/10/2019

Alternate Text
+ -

هێزەکانی ئاسایشی پاریزگای دهۆک باندێکی دزینی نەوتیان دەستگیرکرد خەریکی کونکردنی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا بوون.

ئەمڕۆ ئاسایشی پارێزگای دهۆک لە راگەینراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەهاوکاری ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان توانیمان باندێکی دزینی نەوت دەستگیر بکەین کە خەریکی کونکردنی بۆری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بوون و ویستویانە نەوتە خاوەکە بدزن و بیفرۆشنەوە".

لە راگەینراوەکەدا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە،"باندەکە لە پێنچ کەس پێکهاتوون و خەڵکی هەولێر و دهۆکن  و هێزە ئەمنەیەکان لە قەزای سێمێل لە  بەنزینخانەیەکی و نزیکی دوڕیانی کواشێ دەستگیر کردووە کە خەریکی دزینی نەوت و داگرتنی تانکەری گازبوون".

ئاسایشی دهۆک ئەوەشیان خستۆتەڕوو، " ماوەی مانگێکە سەرقاڵی ئەو کارەبوون و ویستویانە بە قاچاخ بیفرۆشن، باندەکە بەپێی یاسا دەستگیر کراون و رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵیان".

هاوکات ئەمە دووەم حاڵەتی دزینی نەوتە لە پارێزگای دهۆک تۆمار دەکرێت و ساڵی رابردووش هەمان حاڵەت لە قەزای شێخان ڕویدا و چەند کەسێک دەستگیرکران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP