Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رێگری لە ستافی بی ئێم سی دەکات

کوردستان

بینراو 347

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە زانكۆی‌ سلێمانی‌ (كەمپی‌ نوێ) ، ستافی بی ئێم سی بۆ جاری دووەم رێگری لێ دەکرێت لەلایەن راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە، کە بەمەبەستی‌ تۆمارکردنی بەرنامەیەک و وەرگرتنی رای خوێندکاران و مامۆستایەک چوبوونە ئەوێ.

ئەمڕۆ سێشەممە ستافی کەناڵی بی ئێم سی بەمەبەستی ئامادەکردنی بەرنامەی (چاوی پێشەوا) وەرگرتنی رای خوێندکاران و لێدوانێکی مامۆستایەکی بەشی راگەیاندن، لەسەر تەوەری ریکلام و هەڵواسینی لافیتەو فلیکس و دانانی پەیکەر و وێنەی شەهیدەکان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، لەناو زانکۆی سلێمانی لە سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان، رێگری لێ کرا لەلایەن دكتۆر ئیپتیسام ئیسماعیل راگری كۆلێژەکە.

پێشەوا بەختیار پێشکەشکاری بەرنامەکە رایگەیاند، "ئەمە بۆ جاری دووەمە رێگری لە کەناڵی بی ئێم سی دەکرێت لەلایەن دكتۆر (ئیپتیسام ئیسماعیل)ەوە، کە رێگا نادات ستافی بی ئێم سی کار بکەن، وتیشی لەرێگەی سکرتێرەکەیەوە پێی راگەیاندین، کە دەبێت لەدەرەوەی زانکۆ چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدەن لەناو زانکۆ هیچ مامۆستایەک بۆی نییە لێدوان بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە جیاوازی لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندن دەكرێت، بۆئەوەی كەناڵێكی دیاری كراو رووماڵی ڤیستیڤاڵێك یان بابەتێكی دیكە بكات، ئەم کارەش پێچەوانەی پرنسیب و یاساكانی رۆژنامەگەرییە.

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP