Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بۆ ئەمساڵ رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە ٣٠٪ زیادی کردووە

کوردستان

بینراو 113

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەمساڵ رێژەی وەرگرتنی خوێنکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان زیادی کردووە، بەجۆرێک رێژەکە لە ٣٠٪ زیادی کردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ٧٤٪ ی ئەو کەسانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردوەتەوە لە زانکۆ و پەیمانگادا وەرگیران.

باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵی خوێندن ٤١هەزار و ٨٣٣ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا وەرگیراون و تەنها ٤٪ ی ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرنەگیراون.

بە گوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن ٣٠٥٢ کورسی بەتاڵ ماوە و ١٤٨٢ خوێندکاریش بەهۆی ئەوەی فۆڕمەکەیان بەهەڵە پڕکردووەتەوە ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە.

راشیگەیاند، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئاشکرادەکەن. 

هەروەها بۆ ئەمساڵی خوێندن ٣٨هەزار و ٢٨٤ خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ  ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ وەرگیراون لەگەڵ وەرگرتنی ٣ هەزار و ٢٠٠ خوێندکاری ساڵی رابردوو.

رۆژی ٢٦ی ئایاری ئەمساڵ بە بەشداری ١١٦ هەزار خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکان لە هەر دوو بەشی زانستی و وێژەیی دەستیپێکرد و رۆژی ١٦ی حوزەیرانیش کۆتایی هات، لەو رێژەیەش ٥١ هەزار و ٩٣٣ خوێنداکار لە هەردوو بەش دەرچون.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندبوو، بۆ ئەمساڵی خوێندنی گشتی (بەیانیان) ٢٤٧٨٤ کورسی‌ و بۆ خوێندنی‌ پارالێڵ ١٠٥١٤ کورسی‌ خوێندن و بۆ خوێندنی‌ ئێواران ١١٥٧٧ کورسی‌ خوێندن تەرخانکراوە، بەم شێوەیەش لە زانکۆ حکومیەکان ٤٦٨٧٥ کورسی‌ خوێندن تەرخانکراوە.

بۆ خوێندنی‌ تایبەتیش ٢٣٧١٤ کورسی‌ خوێندن بۆ دەرچووان تەرخانکراوە، بەم شێوەیەش کۆی‌ کورسی‌ خوێندن بەهەردو جۆری‌ حکومی‌ و تایبەت ٧٠٥٨٩ کورسیە.

ساڵی رابردووش ٥٤ هەزار خوێنداکاری پۆلی ١٢ی داواکاریان بۆ وەرگرتن پێشکەش کردبوو، لەو رێژەیەش نزیکەی ٢٧ هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان وەرگیران، کەمترین کۆنمرەی وەرگرتنیش ٦٠.١٤ بوو.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP