Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خاوەن کۆگایەک بە هەڵوێستێکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت سەرسام دەکات

کوردستان

بینراو 1778

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، بڕێكی زۆر شیری وشك له‌ناوده‌برێت و لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌یان كرد.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، خاوه‌نی یه‌كێك له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی هه‌واڵی خراپبوونی (٦١٠) قتوو شیری وشكی جۆراوجۆری به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌یاندووه‌‌ و داوای لێكردوون‌ سه‌رپه‌رشتی له‌ناوبردنی شیره‌كه‌ بكه‌ن.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان سوپاسیان كرد و هیوایان خواست ئه‌و كۆمپانیا و كۆگا و دووكانانه‌ی خوارده‌مه‌نی یان هه‌ر شمه‌كێكیان خراپ یان به‌سه‌ر ده‌چێت لیژنه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو ببرێن.

دواتر به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ته‌واوی شیره‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.

لیژنه‌ی له‌ناوبردن، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی،‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیكردن و له‌ناوبردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه‌‌ خراپبوون‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP