Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چین: دەست وەرنادەینە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا

جیهان

بینراو 78

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ئەوەی خستەڕوو، بەنیازنین دەست وەربدەین لەکاروباری ناوخۆی ئەمریکا.

کانگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بەنیاز نین دەست وەربدەین لە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا".

ئەم راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی چین دوای ئەوە دێت دوێنێ شەو دوناڵد ترەمپ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، " پێویستە چین لێکۆڵینەوە لەسەر چالاکیەکانی جۆن بایدن و کوڕەکەی بکەن، چوونکە ئەوەی لە چین روویداوە شتێکی خراپە و وەکو ئەوەی لە ئۆکرانیا روویداوە".

جۆن بایدن جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و یەکێکە لە کاندیدە دیارەکانی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، رکابەرێکی سەرسەختی دۆناڵد ترامپە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP