Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی شەش تۆمەتباری بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 61

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێکی‌ جۆراوجۆر، هێزەکانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ٦ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش سکاڵای‌ هاوڵاتییەک کە بڕی‌ ٨ هەزار دۆلاری‌ پێبوەو دواتر ٧ هەزارو ٦٠٠ دۆلاری‌ لێ دزراوە، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ بەرزنجە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن‌ و لەماڵی‌ یەکێکیاندا دەستبگرن بەسەر چوار هەزارو ٩٠٠ دۆلاردا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٦ لەیاسای سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ بەرزنجەوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، بەتۆمەتی‌ شێلانی‌ هاوڵاتییەک ‌و گیان لەدەستدانی‌، مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان شۆفێری‌ ئوتومبیلەکە دەستگیربکەن، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی‌ ماددەی‌ ٢٤ی‌ هاتوچۆ راگیراوە و لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێککخراوە.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیس-دا ئەوەش هاتووە لە لایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تر لە قەزای سەیدسادق بە تۆمەتی ناوزڕاندنی هاوڵاتیان لە رێگەی فەیسبوکی ساختەوە دەستگیرکرا، لە لایەن بەشی پۆلیسی قەزای سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کروەتەوە و لە ئیستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP