Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر سڕکردنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان درا

عێراق

بینراو 64

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کوبۆوەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرسی پێشنیاری لیژنەی تایبەت بە داواکاری خۆپیشاندەران و سڕکردنی کاری ئەنجومەنی پاریزگاکان.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە سەرپەرشتی محمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە داوکاری خۆپیشاندەران ئەنجامدا، کە تێیدا ٢١٢ ئەندام پەرلەمان ئامەدەبوون.

لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێشنیازی هەژمارکردنی کوژراونی خۆپیشاندانەکان بە شەهید، پێدانی هاوکاری بەو کەسانەی بێکارن و کەسانی بێ دەرامەت، كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران پەسەندکرا.
هەروەها لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کەسانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناخۆ و بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی بون و بەهۆی کۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەکەیان لە کار دورخرابوونەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتایی ئەم مانگەوە زنجیرەیەک نارەزایەتی و خۆپیشاندان لە شاری بەغداو چەند شارێکی تری عێراق دژی کەمی خزمەتگوزاری و کەمی هەلی کارو خراپی گوزەرانیان دەستیپێکرد و دواتر دۆخەکە گۆڕا و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەدەکەن، بۆ هۆیەشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش بیندارەو ئامارەکانیش بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP