Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە

کوردستان

بینراو 858

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە کە هەڕەشە لە ئابوری تورکیا کردبوو کە وێرانی دەکات و ئەوەی خستۆتەڕوو، کە ترەمپ یەکەمین سەرۆکە کە شەرمەزار نابێت.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەروەی روسیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمە یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە، كە شەرمەزار نابێت و بە پێچەوانەی سەرۆكەكانی پێش خۆی، كاروبارەكان بە ناوی خۆیانەوە ناودەبات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنی شەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ‌هەڕەشەی لە تورکیا کرد ئەگەر بێت و زیان بە سەربازی ئەمریکی بگەیەنرێت ئەوا ئابوری تورکیا وێران دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP