Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: کشانەوەمان لە سوریا مانای ئەوەنییە کوردمان پەراوێزخستووە

جیهان

بینراو 111

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی کشانەوەی ئێمە لە سوریا مانای ئەوە نییە ئێمە کوردەکانمان پەراویزخستبێت، هەڕەشە لە تورکیا دەکات بە تێکشکانی ئابورییەکەی ئەگەر هەر هەنگاوێکی ناپێویست بنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لە تۆڕیکۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا نوسیوویەتی، "ئێمە لە ئێستادا سوریا جێدەهێڵین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە دەستمان لە کورد هەڵگرتبێت، ئەوان خەڵکێکی تایبەت و شەڕکەرێکی زۆر ئازان".

لە بەشێکی تری تویتەکەیدا، ترمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئەگەری هەر پەلامارێکی ناپێویست لەلایەن تورکیاوە کارەساتێکی گەورە دەبێت بۆ ئابوری ئەو وڵاتە و زیانی زۆریش بەبەهای دراوەکەی دەگەیەنین.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، پەیوەنییەکی بازرگانی باشمان لەگەڵ تورکیا هەیە کە ئەندامی ناتۆیە، بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی تورکیا کوردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، هێزەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە، دوای ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا تورکیا رایگەیاند ئامادەکاری تەوامانکردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژئاوای سوریا لە هەر کاتێکدابێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP