Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەسلێمانی یادی ئەردەڵان بەکر دەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 119

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی رۆشنبیر و بەڕێوبەرایەتی گشتی و رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رۆژی پێنجشەمە لە شاری سلێمانی یادی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "بەمەبەستی بەرز راگرتنی ناوی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر رۆژی پێنجشەمە لە گەلەری ئورفە لەشاری سلێمانی یادی ئەو هونەرمەندە دەکرێتەوە".

هونەرمەندی کورد ئەردەڵان بەکر ١٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچیدوای ئەوە هونەرمەندەدا کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

ئەردەڵان بەکر لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەولێر لەدایکبووە و ماوەی ٢٥ ساڵ کاری هونەری کردووە و یەکەمین بەرهەمی هونەری لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاوکردەوە، هونەرمەندی کۆچکردوو خاوەنی پێنچ ئەلبوومی تایبەت بەخۆیەتی و بەرهەمەکانی لەناوخەڵکدا دەنگدانەوەی باشی هەبوو، لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.


وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی
یادێك بۆ ئەردەڵان بەكر لە سلێمانی
بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ناوی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر، سەعات 3.30 پاشنیوەڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ۱۰/۱۰ / ۲۰۱۹، كە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند لە لەگەلەری ئورفە یادێک بۆ ئەو هونەرمەندە بەڕێوەدەچێت.
هاتن بۆ هەمووانە
سەعات ٣:٣٠ پاشنیوەڕۆ
رێكەوت: پێنج شەممە، ١٠/١٠/٢٠١٩
شوێن: گەلەری ئورفە بەرامبەر قوتابخانەی میدیای نێودەوڵەتی لە جوودسایدی زەرگەتە

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP