Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتووچۆی هەرێم لەبارەی حاڵەتێکەوە هۆشداری دەدات

کوردستان

بینراو 251

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداری دەداتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پاریزگاکان و یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و راپەڕین لەبارەی تابلۆی ساختەوە.

لە هۆشدارییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، "بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی تابلۆی ژمارە کاتی بۆ ئۆتۆمبیلی فەرمانگە حکومییەکان و بەکارهێنانی تابلۆی ساختە لەلایەن شۆفێرانەوە قەدەغەیە و سەرپێچیکار دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت".

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەکاتێکدایە، پێشتر لایەنی پەیوەندیدار لەبوونی وەها حاڵەتێک ئاگادارکراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP