Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لەماوەی سێ مانگدا ٦٣ دایەنگە سزادراون

کوردستان

بینراو 114

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

بەڕێوبەرایەتی گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە راگەینراوێکدا ئاشکرای کرد لەماوەی سێ مانگدا ٦٣ دایەنگە سزادروان.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو، "دوای بەدواداچونێکی زۆر بۆ ماوەی سێ مانگ دایەنگە حوکمی و ناحوکمیەکان توانیومانە ٦٣ دایەنگە سزابدەین".

لەڕاگەینراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "لەماوەی ئەو سێ مانگەدا ١٦٥ سەردان و بەدواداچونمان ئەنجامداوە و ٦٢ دایەنگە سزادروان و یەک دایەنگەش سزای ئاگادارکردنەوە کراوە و یەک دانەش سوپاس کراوە، هاوکات باسیان لەوەش کردووە ٦ دایەنگە مۆڵەتیان پێدراوە و دوو دایەنگەش لەسەر داوای خۆیان داخراون و هیچ دایەنگەیەکیش لەسەر سزا دانەخراوە".

لەو بارەیەوە هیوا سەعید بەرپرسی بەشی دایەنگەکان جەختی لەوەکردەوە، "بەهۆی بەرزبوونەی خواست لەسەر دایەنگەکان هەموو هەوڵ و توانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ باشترکردنی دایەنگەکان ئەویش لەڕێگەی  راهێنان و ئاڕاستەکردن و گەیاندنیان بە برزترین ئاست".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP