Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 114

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەگەری پێشھاتەكان كۆدەبێتەوە.

به‌ پێیزانیارییه‌كان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ته‌ووه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌ گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP