Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا داوا لە تورکیا دەکات خۆی بەدووربگرێت لە کردەی سەربازی لە سوریا

جیهان

بینراو 137

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

بەریتانیا هۆشداری دایە تورکیا سەبارەت بە هەر کردەیەکی سەربازیی تاکلایەنە لەسوریا، رایگەیاند هەرکردەیەکی دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتری ناوچەکە و کاریگەری دەبێت لەسەر کۆتایهێنان بە داعش لە سوریادا.

ئاندرو مۆریسن بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیەند، " ئێمە تەواو روون بووین لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بەوەی کە دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەن چونکە ئەوە دەبێتە هۆی خراپکردنی رەوشی ناوچەکە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر هەوڵەکان بۆ شکست پێهێنانی کۆتایی داعش".
ئەو بەرپرسە بەریتانییە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە کاتێک وتبوی بەریتانیا دڵخۆشە بەو بڕیارەی کە داومانە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نازانێت ئەو لێدوانە لەکوێوە هاتووە و دڵنیاشە لەوەی هیچ شتێکی لەو شێوەیە نەوتراوە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و هاوتا ئەمەریکییەکەی.

وتەبیژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، جۆنسن زۆر نیگەرانە لە بارەی پلانی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن تورکیاوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP