Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا: پێویسته‌ شه‌ڕكه‌ره‌ كورده‌كان دڵسۆزى خۆیان بگۆڕن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 716

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرلەبەیانی ئەمرۆ فه‌خره‌دین ئاڵتۆن به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆماری توركیا بڵاویکردەوە، توركیا ناچارده‌بێت رێگریی لە شه‌ڕكه‌ره‌ كورده‌كان بکات تا نەبنە رێگر".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌خره‌دین ئاڵتۆن لە پەرەی تایبەتی خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویەتی، سوپاى توركیا له‌گه‌ڵ سوپاى سوریاى ئازاد كه‌مێكى دیكه‌ سنوره‌كانى سوریا تێده‌په‌ڕێنێت.
باسی لەوشکردووە، پێویسته‌ شه‌ڕكه‌ره‌ كورده‌كان دڵسۆزى خۆیان بگۆڕن ئه‌گه‌رنا توركیا ناچارده‌بێت رێگرییان لێبكات له‌وه‌ى ببنه‌ رێگر.

ئەم قسانەی فەخرەدین ئاڵتون لە کاتێکدایە رۆژى سێشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆمارى توركیا ئاشكرایكرد، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له‌ باكورى سوریا كۆتاییهاتووه‌ و پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد و رێگه‌یان له‌به‌رده‌م توركیادا خۆشكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP