Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سەردەشت سێ کۆڵبەرێک بوونە قوربانی

کوردستان

بینراو 45

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگەیاند، هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکیان کوشتووە و دووانی دیکەشیان بریندار کردووە.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند،  هێزە چەكدارەكان  لە نزیک گوندی سورەگوێژی سەردەشت تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.

 بە پێی هەواڵی رێکخراوەکە، لە ئەنجامی دەستڕێژی چەكدارەکاندا ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی" ئازاد قوربانی نژاد"  و خەڵكی گووندی میر شێخ حەیدەر ی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

 هاوکات لە هەواڵەکەدا هاتووە دوو كۆڵبەریش لەم دەسترێژی چەکدارانەدا  بریندار بوون کە ناوی یەکێکیان "موحسین بەكر عەزیز" و ئەوەی تریان دیاری نەکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP