Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە عەبدولمەهدی دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

جیهان

بینراو 63

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی کردووە، "تەواو دان بەخۆیدا بگرێت و چارەسەری سکاڵاکانی خۆپیشاندەران بکات".

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، دوای کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا دەڵێت، "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەداخەوەیە بۆ گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەران لەم چەند رۆژەی رابردوودا و داوای لە حکومەتی عێراق کردووە تەواو دان بەخۆیاندا بگرن".

هەر لە بەیاننامەکەدا، مایک پۆمپیۆ داوای لە عەبدولمەهدی کردووە" بەزووترین کات رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی سکاڵاکانی خۆپیشاندەران لەڕێی کارکردن بۆ چاکسازی و چارەسەرکردنی گەندەڵییەوە".

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە کە هەریەک لە پۆمپیۆ و عەبدولمەهدی بەم دواییانە قسەیان پێکەوە کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و نارەزای لە شارەکانی عێراق دژی کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کار و چەندین داواکاری تر دەستی پێکردووە بەو هۆیەشەوە دەیان کەس کوژران و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP