Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... لەئێستادا تەنها حەوت کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت کراوەن

عێراق

بینراو 100

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

لە ئێستادا حکومەتی عێراق تەنها حەوت کاتژمێر هێڵەکانى ئینتەرنێتى کردووەتەوە ئەوەش بۆ رایکردنى کار و مامەڵەی فەرمانگە حکومییەکانە.

ئەمڕۆ چوار شەممە لە راگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراق باسی لەوەکرد، "خزمەتگوزارییەکانى ئێنتەرنێت لە کاتژمێر هەشتى بەیانى تا سێى پاش نیوەڕۆ لە رۆژانى دەوامدا کراوە دەبن و دواتر رادەگیرێن".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە قەدەغەی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە یەکى ئەم مانگەوە لەگەڵ یەکەم رۆژى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى باشورى عێراق هێڵەکانى ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە راگیران وەک گرتنەبەرى رێوشوێنى حکومەت، "بۆ کەمکردنەوەى پروپاگەندەکان و هەواڵى بێ بنەما لەسەر خۆپیشاندانەکان کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکردەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP