Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەیامی ئاشتی جیهانی لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاودەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 33

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان گەیاندنی لووتكەی ئاشتی جیهانیی لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی لە كوردستان لەناو پەرلەمانی کوردستان لەژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان لە رێگای دیالۆگ" بە نوێنەرایەتیی ٣٥ وڵاتی دونیا لە ئاستی سەركردەی گەنجی وڵاتان و نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ئەندام پەرلەمانەكان و كۆنفرانسەكە دەستی پێکرد، کە ئەمەش یەکەمجارە لە پەرلەمانی كوردستان كۆنفرانسیكی ئاشتیانە ئەنجام بدرێت .

هاوکات هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ یەكەمجار لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە و هەرێمی کوردستانیش بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە کاردەکات، بوونی ژمارەیەکی زۆریش لە نوێنەرانی وڵاتان لە ناو پەرلەماندا نیشاندانی نیەتی ئاشتیخوازییە لەگەڵ وڵاتانی جیهان.

 ئەوەش لە کاتێکدایە کۆنفڕانسەکە لەژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان لەرێگای دیالۆگ" ئەنجام دراوە و یەکەمین جارە کە کۆنفرانسێكی ئاشتی لە ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەبچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP