Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان: پێویستە پەرەبدرێت بە کارى هاوبەش لەگەڵ یەکێتى

کوردستان

بینراو 61

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، پێویستە پەرەبدرێت بە کارى هاوبەش لەگەڵ یەکێتى لە سنورى ئیدارەى سلێمانى.

لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى تەواوبوونى کۆبونەوەى نێوان یەکێتى و گۆڕان عەدنان عوسمان رایگەیاند، سەردانەکەی یەکێتی بۆلای گۆڕان بۆ پیرۆزبایی بووە سەبارەت بەهەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان.

وتیشى، " پێشتر داواى کۆبوونەوەى سێ قۆڵیمان کردووە لە نێوان پارتى و یەکێتى و گۆڕان و پێویستیشە یەکێتى گۆڕان پابەندبن بەو ڕێکەوتنانەى بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌و گرژیانه‌ دێت كه‌ له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی له‌ ساڵی ٢٠١٧ درووستبوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP