Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... دەست بەسەر بڕێک جوانکاری خانماندا گیرا

کوردستان

بینراو 89

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و مه‌وادی جوانكاری خانماندا ده‌گرن و هۆشیاری به‌خانمانیش ده‌درێت له‌كاتی بازاڕكردندا زیاتر ئاگاداربن.

بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌، له‌ دوكانێكی فرۆشتنی جوانكارییه‌كانی خانمان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (٢٥٠) پارچه‌ شامپۆ و مه‌وادی جوانكاریدا گیراوه.

ئامەژەی بۆ ئەوەکردووە، له‌ دوكانێكی‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌كاندا گیراوه‌ كه‌ به‌سه‌رچووبوون و شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوون، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و شامپۆ و جوارنكاریانه‌ بووه‌ به‌سه‌ر خانماندا.

هەروەها لیژنه‌كان خانمان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌كاتی كڕین وبه‌كارهێنانی جوانكارییه‌كاندا به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی بده‌ن پاشان به‌كاریێنن، له‌كاتی هه‌بوونی جوانكاری خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP