Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رۆژئاوای کوردستان دوا لەهاوڵاتیان دەکرێت بەپەلە بچەنە سنوورەکانی تورکیا

کوردستان

بینراو 364

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دەستەی رێڤبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە راگەینراوێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەپەلە روو لەسنوورەکانی تورکیا بکات و حاڵەتی ئامادەباشی گشتیشی بۆ روبەڕوبوونەوەی تورکیا راگەیاند.

لە راگەینراوێکدا دەستەی رێڤبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە دۆخی سوریا ئاماژەیان بەوەکردوو، " داوا لەهاوڵاتیان دەکەین بەپەلە بێینە سنوورەکانی تورکیاوە و بۆ ئەوەی پارێزگاری رۆژئاوا بکەین، هاوکات ئامادەباشی گشتیش بۆ روبەڕوبوونەوەی هێزەکانی تورکیا راگەیاند".

لە راگەینراوەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو " هەر کارەساتێک روبدات لەو ناوچەیە ئەمریکا و روسیا و یەکێتی ئەوروپا لێی بەرپرسیارن و لە ئەستۆی ئەوانە چونکە رێگری لە تورکیا ناکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەو ئەدۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دهاتوودا ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر سوریا دەستپێدەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP