Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی و كۆنسوڵی فەرەنسا کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 47

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەی نێوانیاندا، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەتایبەت ئەگەری شەڕ و ئاڵۆزیی زیاتر لە باکووری سووریا، تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵۆگۆڕ كرا.

لەكۆبوونەوەکەدا بە وردی باسی ئەو مەترسییانە کرا کە لەئەگەری روودانی شەڕ لە باکووری سووریا دێنە ئاراوە و لەم بارەیەوە سەرۆک بارزانی داوای کرد فەرەنسا وەک بەشێکی گرنگ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ رێگرتن لە روودانی کارەسات، رۆڵی خۆی بگێڕێت.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كورد و هەروەها ئاییندە و چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیشان دا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP