Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەت داوا لە وەبەرهێنەران دەکات دەست بە پرۆژە راگیراوەکانیان بکەنەوە

کوردستان

بینراو 70

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

حکەمەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکی فەرمیدا وەبەرهێنەران ئاگاداردەکاتەوە کە لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەنەوە بە تەواوکردنی پرۆژە راگیراوەکانیان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە، داواکارین و ئاگاداری گشت وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بکرێتەوە کە مۆڵەتیان وەرگرتووە دەست بەکار نەبوون یان دەستبەکاربوون رێژەی کاری ئەنجامدراویان سفرە یان دوای دەست بەکاربوون پرۆژەکانیان راگرتووە بە هەر هۆکارێک بێت پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا دەست بەکار ببنەوە.

باسی لەوەشکردووە، هەر وەبەرهێنەرێک لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکارکردن لەپڕۆژەکان نەکاتەوە ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ڕاگیراون و ئەوەش بۆتە جێگەی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP