Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

ئابوری

بینراو 2452

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی مووچەى وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە شەشی مانگەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە و تا ٢٢ی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کەمێک دواکەوت و بەرپرسان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هەڵەی تەکنیکی، تا ئێستا تەنها مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکراوە و بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ھەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاشەکەوتی مووچەی لە سیستمی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP